گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد كه سبه‌ی سێشه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند: ئانالێنا بێیربۆك
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سبه‌ی سێشه‌م به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته به‌غدای پایته‌خت، له سه‌ردانه‌كه‌شدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌حاف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا له سه‌رجه‌م بواره‌كان له‌وانه‌ش وه‌به‌رهێنان و وزه ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.