Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:21

ده‌رهێنانی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی له‌ عێراق ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ فه‌رمی ده‌ستپێكردنی ده‌رهێنانی جيلی سێیه‌م له‌ پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی ڕاگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌ژێر چاودێری محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌ری باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م پڕۆژه‌ی دروستكردنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستی پێ كرد و كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكراشی كرد كه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له‌ پاسپۆرته‌ نوێیه‌كه‌دا كردووه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ ڕووی پڕۆسه‌ی مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و پێشكه‌شكردن و كوالێتی و خێراییه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.