Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:19

لێخوڕینی ماتۆڕسكیل له‌ گه‌شت و سه‌یرانگاكان قه‌ده‌غه‌ كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ لێخوڕین و چوونی ماتۆڕسكیل بۆ گه‌شت و سه‌یرانگاكان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ كرا و هه‌ر ماتۆڕسكیلێكیش له‌ سه‌یرانگاكان ببینرێ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ.

نه‌قیب شڤان ئیحسان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: هه‌موو شوفێرانی ماتۆڕسكیل ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌ ماتۆڕسكیل سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتیاری و سه‌یرانگاكان بكه‌ن و ببنه‌ هۆكاری بێزاركردنی هاووڵاتییان.

گوتیشی: هه‌ر ماتۆڕسكیلێك له‌ شوێنی گه‌شت و سه‌یرانگاكان ببینرێت، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتوچۆی پارێزگای دهۆكه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی یاساییش له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه‌دا ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دهۆك جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستیان له‌م بڕیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاووڵاتییان له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ببه‌ن و ماتۆڕسكیله‌كان نه‌بنه‌ هۆكاری بێزاركردنیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.