Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:54

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

سبه‌ی سێشه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌ عێراق و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

سه‌ردانه‌كه‌ی ئانالێنا بێیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌تا بۆ به‌غدا ده‌بێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، ئانالێنا بێیربۆك هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌یدا ده‌گاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئانالێنا بێیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌تیش له‌ بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا ‌بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.