به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوو به ئه‌نجامدانی 6 تاوانی دزیكردن.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. م. م.) دەستگیر کرد، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای دەستگیرکردنی دانی بە ئەنجامدانی (6) تاوانی دزیکردن دانا.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تبار ڕێک خرا و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان لە کاتی ئێستادا ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.