یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی ئاشكرای كرد، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه‌كه‌یان نیمار دا سیلڤا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر له یاریكردن داده‌بڕێت.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی نیمار بۆ ئه‌ژنۆی ڕاستی ده‌بێت و چه‌ند رۆژێكی تر له وڵاتی قه‌ته‌ڕ بۆی ئه‌نجام ده‌درێت.
یانه فڕه‌نسییه‌كه ڕاشیگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌هۆی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، نیمار بۆ ماوه‌ی 3 تا 4 مانگ نه‌توانێ یاری بكات.
نیمار رۆژی 19ی مانگی ڕابردوو له خولی فڕه‌نسا به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیل تووشی پێكانی ئه‌ژنۆی هاتبوو، پێشتریش ماوه‌یه‌كی زۆر بوو كێشه‌ی له ئه‌ژنۆیدا هه‌بوو و پێكانه‌كه‌ی چه‌ند جارێك دووباره ببووه‌وه.
پزیشكه‌كانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان پێیانوایه ئه‌مساڵ یاریكردن بۆ نیمار كۆتایی هاتووه و به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه تا وه‌رزی داهاتوو ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگاكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.