Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:53

به‌مشه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر‌ گوندێك و قوربانی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌ گوندێكی پارێزگای دیاله‌ ڕووداوێكی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو و هێرشی چه‌كداری كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 8 كه‌س بوونه‌ته‌‌ قوربانی.

ڕووداوه‌كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا له‌ گوندی هه‌زینییه‌ له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ ڕوویداوه‌، سه‌ره‌تا بۆمبێكی چێنراو له‌ نزیك گونده‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌، دوای به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكیش چه‌كداران ته‌قه‌یان كردووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بۆمبه‌ چێنراوه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شێخ موستاف ته‌میمی كه‌ خه‌ڵكی گوندی هه‌زینییه كردۆته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ كوڕێكی گیانی له‌ده‌ستداوه‌، له‌ كاتی به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش چه‌كداره‌كان ته‌قه‌یان كردووه‌.   

به‌ كۆی گشتی له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێنراوه‌كه‌ و ته‌قه‌كان 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3 كه‌سی تریش بریندار بوون.

له‌ ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كانن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.