Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:04

ساڵیادی رزگاركردنی شاری سلێمانی 

کوردستان TV
100%

لە 7/3/1991 لە چوارچێوەی بەرخودانی پیرۆزدا، جەماوەری شاری سلێمانی راپەڕین و ئاگری ڕقی چەند ساڵەیان بە سەر ئەو دەزگایانەدا داباراند، كە چەندین ساڵ بوو بە ئاگرو ئاسن رۆڵە بەجەرگەكانی ئەو شارەیان سەركوت دەكرد، لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆی ئەو ساڵەدا شاری هەڵمەت و قوربانی راپەڕی و هەر لە بەیانییەكی زووەوە دەستەدەستە جەماوەری خۆڕاگر لەیەكتری نزیك دەبوونەوەٍ و نەخشەیان بۆ هەڵمەت بردنە سەر داموودەزگا داپڵۆسێنەرەكان دادەڕشت و هەروەكو هەموو جارانی تر سلێمانی هەرتەنیا چریسكەیەكی بەس بوو ئیتر راپەرینێك بەرپا بوو كە تۆڵەی دەیان و سەدان ساڵ ژێردەستەیی و چەوساندنەوەی رۆڵەكانی گەلەكەمانی لە رژێمی لە ناوچووی بەعس سەندەوە، تا نیوەڕۆی ئەو رۆژە زۆربەی دەزگا سەربازی و داپڵۆسێنەرو تۆقێنەرەكانی بەعسی لەناوچوو كەوتنە دەستی جەماوەر و تا ئێوارە سلێمانی ئازاد كرا و پاك كرایەوە، تەنیا بینای ئەمنی سلێمانی مایەوە كە رزگاربوونی كەوتە رۆژی دواتر، بەڵام لەو رۆژە پیرۆزانەدا هیچ شتێك لە بەردەم ڕقی جەماوەردا خۆی نەدەگرت، هەرچەندە سەرلە ئێوارە چەند كۆپتەرێك لە سنوری شارەكە نزیك كەوتنەوە، بەڵام لەبەر بەرگری پێشمەرگە و جەماوەر نەیانتوانی بێنە سەر شارەكە و گەڕانەوە، بۆ رۆژی دواتر پێشمەرگە و جەماوەر لە چەند ساتێكی كەمدا، دوا قەڵای زۆرداری ناو شاری سلێمانیان پاك كردەوە، كە ئەمنە سوورەكە بوو، ئەو ئەمنە سوورەی دواتر بووە نیشانەیەك بۆ زوڵم و فاشێتی رژێمی بەعسی لەناوچوو، بەكەوتنی ئەمنە سووەركە و كوژرانی سەرانی رژێم لە ناو شاری سڵێمانیدا كە خۆیان لەوێ تەنی بوو، تەواوی شارەكە كەوتە دەستی گەلەوە، راپەرینی پیرۆزی ئاداری 1991 یەكێكە لە روداوە مەزنەكانی مێژووی بزافی رزگاریخوازی كوردستان و یەكێكە لەو هێمایانەی كە گوزارشت لە یەكڕیزی و یەكبوونی گەلەكەمان دەكات و قۆناغێكی نوێی خەبات بوو كە جەماوەر و تەواوی هێزە سیاسییەكانی كوردستان لە دروست كردنیدا بەشدار بوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.