Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:39

لەم كاتانەدا بارانی بەخوڕ دەبارێ

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەكی زۆر شێداری دەریای ناوەراست و باشوری ناوچەكە لە كاتەكانی نیوەرۆی سبەی چوارشەمە 8-3-2023  بارانبارینی تاو و تاو ھەورە بروسكە لەناوچە جیاجیاكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە كە لەكاتەكانی سبەی شەودا تا بەرەبەیانی پێنجشەمە 9-3-2023 لەم مەودایەدا كاریگەری بەھێزی ئەم ناسەقامگیرییە دەستپێدەكات و ئەگەری بارانی زۆر بەخوڕ و بەردەوام لەم ناوچانەدا ئەبێت لەگەڵ چالاكبوونی ھەورە بروسكەی بەھێز و بارینی تەرزە بۆیە ھۆشداری لەدروستبوونی لافاو ئەدەین لەسەرجەم ناوچە نزمەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ، 
هەروەها دەڵێت: كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای دھۆك و ھەولێر لاواز دەبێت زیاتر ئەگەری نمە باران بۆ بارانێكی كەم ئەبێت لەناوچەكانی سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای كەركوك و سنوری نێوان پارێزگای ھەولێر و كەركوك لەم ناوچانەشدا ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسكە ئەبێت بەڵام بەگشتی رێژەكەی كەمترەبێت .
دەشڵێت: بۆ رۆژی پێنجشەمە 9-3-2023 ھەورە بروسكە و تاوە بارانی پچڕ پچڕ تا كاتەكانی ئێوارە لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، ھەڵەبجە ، ئیدارەی گەرمیان بەردەوامی ئەبێت و لەشەودا كۆتایی پێدێت، بەڵام وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێكرد ،بەھێزی ئەم حاڵەتە سبەی شەوە لەم ناوچانەدا كە ئەگەر ھەیە بە جیاوازی ناوچەكان 40 تا 80 ملیممەتر زیاتر باران ببارێت .

هەوەرها بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە كە سبەی چوارشەممە لە ئێوارەدا نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور روو لە بەشێك لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كركووك دەكات ,كاریگەری ئەو شەپۆڵە لە بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە لەسەر بەشێك لەم ناوچانە بەهێز دەبێت (سەنتەری پارێزگای سلێمانی ناوچە شاخاویەكان , بەرزنجە , دەربەندیخان , پێنجوێن, قەرەداغ , سەنتەری هەڵەبجە ) هەروەها لەسەر ئەم ناوچانە باران بارین دەگۆڕێت بۆ ڵێزمە بارانی بەردەوام و بەهێز لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لە كاتی دابارین هەندێ جار تەزرە بارین دەبێت  .
ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە  كاریگەری ئەم شەپۆڵە بە لاوازی لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت و كاریگەرییەكانی ئەم شەپۆڵە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە  كۆتایی دێت . 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.