Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:41

هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بەسەر کۆگایەکی تەقەمەنی دا گرت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هێزەکانی پێشمەرگە  لە سنوری ناحیەی نەوجول دەستیان بەسەر کۆگایەکی تەقەمەنی دا گرت.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌: دوای دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری لەلایەن فەوجی 2 لیوای16ی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، لە سنوری ناحیەی نەوجول توانرا دەست بەسەر کۆگایەکی تەقەمەنی و چەندین گولە هاوەنی 120 ملم دابگیرێت کە تیرۆرستان بەنیاز بوون بۆکردەوەی تیرۆرستی بەکاری بهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.