Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:18

تۆپی پێ... نەیمار بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکاندا دووردەکەوێتەوە

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی بەڕازیلیی یانەی پاریس ساینت جێرمان (PSG)ی فەڕەنسی، نەیمار بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر درێسی یانەکەی بپۆشێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە یانە پاریسییەکەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە نەیمار کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین جار لە پاژنەی پێی تووشی پێکان بووە، بۆ ئەوەی دووچاری کێشەی مەترسیدارتر نەبێتەوە بڕیاریانداوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدەن.
نەیمار-ی تەمەن 31 ساڵان کە لە نەخۆشخانەی ASPETAR لە دۆحەی پایتەختی قەتەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت، پێشبینی ئەوە دەکرێت کە دوای سێ بۆ چوار مانگ بتوانێت دەست بە مەشقەکان بکاتەوە.
ئەستێرەکەی PSG، کە لە 19ی شوبات لەو یارییەی کە یانەکەی بە ئەنجامی 4-3 لە یانەی لیڵ-ی بردەوە تووشی پێکانبوو و بەدرێژایی ئەو ماوەیەدا چارەسەرەکەی بەردەوامە پێشبینی دەکرێت کە چیتر نەتوانێت لەم وەرزەدا یاری بکات.
نەیمار، ئەم ساڵ لە 29 یارییدا بۆ PSG توانی 18 گۆڵ تۆماربکات و 17 گۆڵیش درووستبکات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.