بەتۆمەتی بەكارهێنانو بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر، بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
ئهمڕۆ سێشهممه7ی3ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی لهلایهن هێزهكانی پۆلیسهوه زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەرە، لهچالاكییهكدا توانرا تۆمەتبار لهلایهن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقهوه دەستگیربكرێتو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا لهجۆری كریستاڵ.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه" لەئێستادا تۆمەتبار (ئـ، ح، م) لەدایكبووی 1984 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 30 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.