Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:27

ئامانجی سەردانەكەی وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ بەغدا ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

لۆید ئۆستن ، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، گەیشتە بەغدا رایگەیاند كە بەرەوە عێراقێكی ئاسایش، سەقامگیر و خاوەن سەروەریی ھەنگاو دەنێن.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، ڵۆید ئۆستن لە چوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە بەغدا.
لۆید ئۆستن لە میانی سەردانەكەی بەغدا، ھێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بەسەر كردەوە.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا دوای بەسەركردنەوەی ھێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەرەو عێراقێكی ئاسایش، سەقامگیر و خاوەن سەروەریی ھەنگاو دەنێن.
لۆید ئۆستن لەبارەی سەردانەكەی بۆ بەغدا رایگەیاندووە "ئامانج لە سەردانەكەم بۆ بەغدا، جەختكردنەوەیە لەسەر پتەوتركردنی ھاوبەشی ستراتیجیی نێوان ئەمریكا و عێراق.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق،  كۆدەبێتەوە و بە دووقۆڵی ژمارەیەك پرسی گرنگ تاوتوێ دەكەن.
هەروەها چاوەڕان دەكرێت وەزیری بەرگریی ئەمریكا، سەردانی ھەولێر بكات و لە میانیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.