Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:42

سبەی هەڵمەتێك لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری ڕادەگەیەنرێت.. بزانە چییە؟

کوردستان TV
100%

(دەزگای بنیاد و پێگەیاندنی نیشتمان) دەزگایەكی ڕێكخراوەییە (ھەڵمەتی ھوشیاری ھاتوچۆ لەناوەندەكانی خوێندن) لە سنووری شاری ھەولێر و دەوروبەری لەژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.
ھەڵمەتەكە بریتییە لە پێدانی ڕێنماییەكانی تایبەت بە بواری ھاتوچۆ بە مامۆستایان و قوتابیان لە ناوەندەكانی خوێندن، ئەمەش لەڕێگەی سیمینار و چالاكی ئەكادیمی تایبەت بەو بوارە ، تیایدا كەسانی بە ئەزموون و شارەزا و پسپۆر لەبواری ھاتوچۆ، زانیاری لەوبارەیەوە بۆ بەشداران دەخەنەڕوو.
دەستپێكی ڕاگەیاندنی ھەڵمەتەكە ڕۆژی چوارشەممە لە قوتابخانەی زین سیتی، لە كاتژمێر 10,00ی بەیانی لە شاری ھەولێر-گەڕەكی زین سیتی دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.