Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:36

بزانە وەزیری بەرگری ئەمریكا چۆن باس لەتوانای هێزی پێشمەرگە دەكات ؟

کوردستان TV
100%

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، رایگەیاند كە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە توانای باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەدەستھێناوە.
ئەم قسەیەی لۆید ئۆستن لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ھات كە ئەمڕۆ سێشەممە، لەچوارچێوی سەردانەكەی بۆ عێراق لە بنكەی سەربازیی "ڤیكتۆریا"ی تایبەت بە ھێزەكانی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ئەنجامی دا.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا، رایگەیاند "خۆشحاڵم كە جارێكی دیكە سەردانی عێراق دەكەینەوە، ھاریكاریی بەرگرییمان لەگەڵ عێراق دژبە داعش بنەمای پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان واشنتۆن و بەغدایە.
ئاماژەی بەوەیشدا كە بوونی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەسەر داوای حكوومەتی عێراقە و گوتی: لەئێستادا لە عێراق، رۆڵی راوێژكاریی دەگێرێن و ھێزەكانمان سەرنجیان لەسەر ئەركی شكستپێھانی داعشە.
گوتیشی: ئەنجامدانی ھەر ھێرشێك بۆسەر ھێزەكانمان، جەنگی دژبە داعش لە عێراق لەناو دەبات، بەردەوامیش دەبین لە پاڵپشتیكردنی ھاوبەشە و ھاوپەیمانەكانمان بۆ لەناوبردنی یەكجارێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا، راشیگەیاند كە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە توانای باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەدەستھێناوە و ئاماژەی بەوەیشدا كە بەردەوام دەبن لە كاركردن لە پێناو پتەوتركردنی سەقامگیریی، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە عێراقدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.