كەمێك پێش ئێستا لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكراو لە ئێستاشدا هەردوولا لە كۆبوونەوەدان.
ئەمڕۆ سێشەممە، لۆید ئۆستن ،وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لە چوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە بەغدا.
لۆید ئۆستن لە میانی سەردانەكەی بەغدا، ھێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بەسەر كردەوە.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا دوای بەسەركردنەوەی ھێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەرەو عێراقێكی ئاسایش، سەقامگیر و خاوەن سەروەریی ھەنگاو دەنێن.
لۆید ئۆستن لەبارەی سەردانەكەی بۆ بەغدا رایگەیاند ،ئامانج لە سەردانەكەم بۆ بەغدا، جەختكردنەوەیە لەسەر پتەوتركردنی ھاوبەشی ستراتیجیی نێوان ئەمریكا و عێراق.
هەروەها لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند كە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە توانای باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەدەستھێناوە و ئاماژەی بەوەیشدا كە بەردەوام دەبن لە كاركردن لە پێناو پتەوتركردنی سەقامگیریی، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە عێراقدا.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگری ئەمەریكا لە كۆبوونەوەدان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.