ئەمڕۆ سێشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، پێشوازی لە شاندێكی بانكی جیهانی كرد بە سەرۆكایەتی جان كریستۆف كارێ بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیای بانكی جیهانی و شاندێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كار و پڕۆژە هاوبەشەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری بنیاتنانی ژێرخان و ڕێگەوبان و كاروباری كۆمەڵایەتی و كارگێڕی دارایی كرا .
جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و پشتیوانیكردنی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بەتایبەتی لە بواری كاراكردنی سیستەمی بانكی و بەدیجیتەڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان كرا .
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە ، بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەریمی كوردستان و پێویستی هاریكاریكردنی حكومەتی هەرێم لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە تاوتوێ كرا.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی بانكی جیهانی دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.