بڕیارێک بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی ئێران دەركرا.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: بەڕەچاوکردنی دۆخی قوتابیانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، لە هەمان کاتدا بەهۆی یادی نەورۆز و پشوی بەهارە پرۆسەی خوێندن لەم وڵاتە ڕادەوەستێت، بۆیە لە فەرمانێکی وەزاریدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە: قوتابیانی هەرێمی کوردستان كە لەم وڵاتە دەخوێنن، دەتوانن لەماوەی (2023/3/15 تاکو 2023/4/3) بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، ئەو ماوەیەش وەک ماوەی مانەوە هەژمار ناکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی ئێران دەردەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.