Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:07

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگری ئەمریکا

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگیری ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 07ـی 03ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ لۆيد ئۆستن وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا و ‏شاندێكى ياوه‌رى كرد و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ جێگرانى سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى ‏پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان، دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر، كێشه‌كانى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه‌ و ‏سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.‏

ڕاشیگەیاند: وه‌زيرى به‌رگريى‎ ‎به‌رده‌واميى وێڕاى ستايش و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ ‏تێكشاندنى داعشدا، پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات ‏كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى ‏پێشمه‌رگه‌ ده‌ڕوانن و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ ‏پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌ چوارچێوه‌ى ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ‏پێشمه‌رگه‌.‏

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ تيرۆر و داعش هێشتا مه‌ترسين و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ن ‏له‌ عێراق و سووريا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كييان، عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان، هێشتا پێويستييان به‌ پشتگيريى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانيى ‏نێوده‌وڵه‌تييه‌. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌ش له‌ ‏ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى.‏"

هەر لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە باس لەوەش کراوە کە "نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو ‏هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى تيمه‌ ‏سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا له‌ پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ‏دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وێڕاى ته‌گه‌ره‌كانيش، پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌ى ‏پێشمه‌رگه‌ سه‌رده‌خه‌ن.‏"

ئەوەش هاتووە کە "وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى ‏كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ‏هان دا بۆ يه‌كڕيزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.‏"

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە "په‌یوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، تاوتوێكردنى ‏دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ‏ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏"

جێی باسە، دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا ‏لەباره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌، لێدوانى ڕۆژنامه‌نييان دا.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.