ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو كرده‌وه كه ده‌گوترێ به‌مزووانه له عێراق به‌تایبه‌تیش له پارێزگای به‌سڕه بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز و كاولكه‌ر ڕوو ده‌ده‌ن.
عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه له به‌شێك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه شاری به‌سڕه له‌سه‌ر هێڵی چالاكی بوومه‌له‌رزه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ند زانایه‌كی عێراقیش وایان بڵاو كردۆته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ به‌مزووانه بوومه‌له‌رزه ڕوو بدات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و داواش له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین خۆیان له‌مجۆره هه‌واڵانه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوور بگرن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ پێشبینییه‌ك بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه له جیهاندا بوونی نییه، بێگومان پاش بوومه‌له‌رزه‌كان تا ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وامیان ده‌بێت، بۆ نموونه له دوای بوومه‌له‌زه‌كه‌ی رۆژی 6ی مانگی ڕابردوو، تا ئێستا 7 هه‌زار پاش بوومه‌له‌رزه تر له توركیا تۆمار كراون.
عامر جابری گوتیشی: ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی كه زانایانی عێراق پێشبینی ڕوودانی ده‌كه‌ن، له ڕووی زانستییه‌وه پاش بوومه‌له‌رزه‌ی پێ ده‌ڵێن، به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ كه‌سێك ناتوانێ پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه نوێ بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق په‌یوه‌سته به ڕێكخراوی بوومه‌له‌رزه‌زانی جیهانی (wmo) و ئه‌وان ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیاكانی دیاریكردنی بوومه‌له‌رزه پێشكه‌شی وڵاتان ده‌كه‌ن.
نه‌شی شارده‌وه كه عێراق له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه‌ی زاگرۆسه كه سنووره‌كانی باكوری توركیا و باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا له هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق كه له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ن، زه‌مینله‌رزه تێیاندا ڕوویداوه وه‌ك ناوچه‌كانی كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگای سلێمانی، خانه‌قین و گوڵاڵه له سنووری پارێزگای دیاله، ناوچه‌كانی باكوری شاری مووسڵ و رۆژئاوای عه‌ماڕه و به‌دره له كووت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له پارێزگای ئه‌نباڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.