دوای ئەوەی درەنگانی شەوی یەکشەممە 05ـی 03ـی 2023 چەند تۆمەتبارێک لە چاکسازیی ئافرەتان و منداڵانی هەولێر هەوڵی هەڵاتنیان دابوو، تەنیا دوو کەس توانیبوویان هەڵبێن، توانرا هەموویان دەستگیر بکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو تۆمەتبارە نەوجەوانەی کە لە بەرێوەبەرایەتی چاکسازیی نەوجەوانان ھەڵھاتبوو لەلایەن ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێرەوە دەستگیر کرایەوە.
ڕاشیگەیاند: تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادە یاساییەکانی (446،412)ـی یاسای سزادان داواکرابوو.
جێی باسە، لە چاکسازیی ئافرەتان و منداڵانی هەولێر درەنگانی شەوی یەکشەممە 6 کەس هەوڵی هەڵاتنیان دابوو، دوو کەسیان توانیبوویان هەڵبێن، یەکێکیان ڕاستەوخۆ دەستگیر کرایەوە، ئەمڕۆش تۆمەتبارەکەی دیکەش دەستگیر کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.