Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:32

وەزارەتی ناوخۆ لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بڕیارێکی دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەمەودوا هەر ئۆتۆمبێلێک بەردی گزۆزی دەرهاتبێ لە هەرێمی كوردستان تۆمار ناکرێ.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێک کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان کردووە و واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، تێیدا هاتووە، "لەسەر بەرژەوەندی گشتیی و تەندروستی هاووڵاتییان ڕەزامەندین سەبارەت بە ناوەڕۆکی نووسراویان تایبەت بە تۆمارنەکردنی گشت ئەو ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوانەی کە (بەردی صالنصه) بەردی گزۆزـیان دەرهێنراوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان کاری پێویست ئەنجام بدەن."

نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، دوای نووسراوێکی دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە دێت بە ژمارە (98 لە ڕێکەوتی 04ـی 09ـی 2022) لەگەڵی هاوپێچ کراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ.


کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.