Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:37

کۆتایی بە خولی راهێنەری و ناوبژیوانان لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق هات

کوردستان TV
100%

لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆتایی بە خولی راهێنەری و ناوبژیوانان لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق هات

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان کۆتایی بەخولی ناوبژیوانی و راهێنەری بۆ ژمارەیەک  لە یاریزانان و ناوبژیوانان و راهێنەران هات.

ڕاشیگەیاند: لە خولەکەدا یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراقیش هاوکاربوو، کە  زیاتر لە 60 کەس لە یاریزان و راهێنەران و ناوبژیوانان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەشداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو کە "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی 3ـی 2023، لە هۆڵی کولێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەلاحەددین لەشاری هەولێر کۆتایی بەخولە دوو ڕۆژییەکە هات و تێیدا لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەشدا لەلایەن چوار وانەبێژی عێراقی و کوردستانییەوە نوێترین زانیاریی و گۆڕانکارییە تازەکان لە یاسای بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان بە بەشداربووان وترایەوە و بروانامەی بەشداربونیش بە بەشداربوون درا."

ئاماژەی بەوەش داوە کە کار و چالاکییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بە پشتگیری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.