Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 14:46

جامی عێراق.. نه‌ورۆز و زاخۆ ده‌ركران و هه‌ولێریش گه‌یشته‌ قۆناغی 16

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی 32ی جامی عێراق، هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆز و زاخۆ دووچاری شكست بوون و یانه‌ی هه‌ولێریش به‌ لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ سه‌ركه‌وت.

یانه‌ی زاخۆ له‌نێو یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ری له‌ قۆناغی 32ی جامی عێراق مێوانداری یانه‌ی زه‌وڕای كرد، یانه‌ی مێواندار توانی به‌ گۆڵێكی خاوێن كه‌ حوسێن عه‌بدولكه‌ریم له‌ خوله‌كی 34 تۆماری كرد، یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ و خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.

له‌ یارییه‌كی تریشدا یانه‌ی نه‌ورۆز له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری له‌ شاری هه‌ولێر مێوانداریی نه‌فتی میسانی كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ و به‌ ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و به‌مه‌ش له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی جامی عێراق كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

یانه‌ی هه‌ولێریش بووه‌ مێوانی یانه‌ی سه‌ماوه‌ و به‌لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و به‌ ئه‌نجامی 5-6 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئاساییدا هه‌ردوو یانه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون، به‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی 16ی جامی عێراق.

یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی قاسم و دهۆكیش له‌ قۆناغی 32ی جامی عێراق دواخرابوو.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجامی یارییه‌كانی تری قۆناغی 32ی جامی عێراق به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بوون:-

رمادی 1-4 به‌حری (لێدانی سزای یه‌كلاكره‌وه‌)

ئه‌لحوڕ 0-2 قووه‌ جه‌وییه‌

كه‌رخ 5-4 كاره‌با (لێدانی سزای یه‌كلاكره‌وه‌)

نه‌فتی ناوه‌ڕاست 2-0 حه‌یفا

ته‌له‌به‌ 2-1 دیوانییه‌

حدوود 3-0 حه‌ویجه‌

نه‌جه‌ف 2-4 ئه‌مانه‌ی به‌غدا (لێدانی سزای یه‌كلاكره‌وه‌)

مه‌سافی 1-0 نه‌فت

شرگات 2-1 غازی باكور

نه‌فتی به‌سڕا 1-0 عفك

یارییه‌ دواخراوه‌كانیش بریتین له‌:-

قاسم – دهۆك

شوڕته‌ - مه‌سافی جنووب

كه‌ربه‌لا – سناعه‌

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.