ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ناوچه‌ی پیشه‌سازی ته‌قه له كه‌سێك كرا و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا، بكوژه‌كه هه‌ڵاتووه و پۆلیسیش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ بۆ ده‌ستگیركردن.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لەناوچەی پیشەسازی شارۆچكه‌ی کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە هاووڵاتییەک کرا و لەئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كوژراوه ناوی (نەوزاد ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د)ه و لەدایکبووی ساڵی 1974 و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئازادی شارۆچكه‌ی کەلاره، ناوبراو لە ناوچەی پیشەسازی شارۆچكه‌ی کەلار کاری تۆڕنەچی كردووه.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تەرمی كوژراوه‌كه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.
گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەكان کردووە و گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.