Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:31

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی قەتەر دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی نوێی قەتەر دەکات، بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی دەکەم، بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر .

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی نووسیویەتی "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، هەروەها بۆ قەتەر و گەلەکەشی هیوای پێشکەوتن  و خۆشگوزەرانی بەردەوام دەخوازم".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر، ئەمڕۆ سێشەممە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانیی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێ و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕاسپارد، بۆ جێگرتنەوەی شێخ خالید بن خەلیفە بن عەبدولعەزیز ئال سانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.