Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 14:46

وه‌زیری دارایی: دروستكردنی بانكی نیشتمان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ قۆناغی كۆتایی دایه‌

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاشكرای كرد كه‌ دروستكردنی بانكی نیشتمان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ قۆناغی كۆتایی دایه.‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە شاندێكی بانکی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا بە سەرۆکایەتی جۆن کریستۆڤەر کارێ بەڕێوەبەری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیای بانکی نێودەوڵەتی.

له‌ دیداره‌كه‌دا ئاوات جه‌ناب نووری کورتەیەکی لە سەر کار و چالاکییەکانی وەزارەت لە بواری بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی بانکەکان و دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران بە شێوەی ئەلیکترۆنی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی خەرجی بەشێوازی ئۆنلاین و زیادکردنی شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین پێشکەش کرد.

شاندی میوانیش ستایشی هەنگاوەکانی وەزارەتی داراییان کرد لە بواری شەفافییەت و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و داوایان کرد پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەبێت لە گەڵ وەزارەتی دارایی بە مەبەستی هەماهەنگی و هاوکاری لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی و دارایی و بەرزکردنەوەی توانای ستاف و کارمەندەکانی وەزارەت لە بوارە جیاجیاکاندا.

وەزیری دارایی ڕاشیگەیاند كه‌ هەنگاوەکانی دروستکردنی بانکی نیشتمان وەک لقێکی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کورستان لە قۆناغی کۆتاییدایە و بەکردنەوەی ئەو بانکە سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان قۆناغێکی باش دەچێتە پێشەوە.

ئامادەیی ستافی وەزارەت و هەموو بەڕێوبەرایەتیەکانی دەربڕی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ ستافی بانکی نێودەوڵەتی بۆ کاری پێکەوەیی و زیادبوونی شەفافییەت و بەرەوپێشبردنی سیستەمی و بانکی و دارایی لە هەرێمی کوردستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.