Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:24

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی دواکەوتنی مووچە دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دواکەوتنی مووچەی دەیان فەرمانبەر بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت، بەرپرسیار نین لە دواکەوتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بەدواکەوتنی مووچەی 68 فەرمانبەری گرێبەست لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە پێشتر مووچەکانیان لە سەر داهاتی کەپەک خەرج دەکرا، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند "کاری پێویستی لەسەر دەکەن".

ڕاشیگەیاند: تاوەکوو ئێستا نوسراوەکەیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی و ئابووری تاوەکوو کاری پێویستی لەسەر بکرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری ئاماژەی بەوەش دا کە بەم هۆکارە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لەوەزارەتی دارایی و ئابووری بەرپرسیار نییە لە دواکەوتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.