ئه‌مڕۆ سێشه‌م حكوومه‌تی عێراق گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سێمێنسی ئه‌ڵمانی واژوو كرد و به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش كۆمپانیای ناوبراو كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنان له سێ وێستگه‌ی كاره‌با به قه‌باره‌ی 1400 مێگاوات ده‌كات، وێستگه‌كانیش بریتین له كه‌ركووك و ڕه‌شید و سه‌در.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م محەمەد شیعەی سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق له شاری به‌غدای پایته‌خت پێشوازی لە ئانالێنا بێیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پیته‌وكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییه‌كان و هاوئاهه‌نگی زیاتر لە بواره جیاوازه‌كاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئەڵمانیا تاوتوێ كرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە گرینگی بەردەوامی پەیوەندییەکان و هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئەمنییەوه کردەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ده‌رگه‌ی عێراق بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیا و وەبەرهێنان كراوه‌یه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشوازی لە هه‌ر کۆمپانیایه‌كی ئەڵمانی ده‌كه‌ن به‌شداربێت لە بنیاتنانی ژێرخانی عێراقدا.
لای خۆشییەوە ئانالێنا بێیربۆك سڵاوی ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژكاری ئەڵمانیای گەیاند و ڕایگه‌یاند كه حکوومەتی ئەڵمانیا ئاماده‌یه بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی ئەڵمانیا و عێراق.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەڵمانیا وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی بۆ هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق دووپات ده‌كاته‌وه له پڕۆسه‌ی ئەنجامدانی چاكسازیی ئیداری و ئابووری و بەدیهێنانی حوكمڕانییه‌كی باش و سه‌ركه‌وتوو.
دواتریش به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕێوڕه‌سمی واژووكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سێمێنس بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه كۆمپانیای سێمێنسی ئه‌ڵمانی هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وێستگه‌كانی كه‌ركووك و ڕه‌شید و سه‌در و هه‌روه‌ها چاودێریكردنیان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ كه توانای وه‌به‌رهێنانی 1400 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه.
ئه‌م گرێبه‌سته‌ی نێوان حكوومه‌تی عێراق و كۆمپانیای سێمێنس له سه‌ردانه‌كه‌ی دوو مانگ پێش ئێستای محه‌مه‌د شیاع سووادانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌رلین ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو و ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری به‌غدا به فه‌رمی واژووی له‌سه‌ر كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.