Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:28

سەرۆک بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا تویتێکی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەربڕی و ئەو بابەتانەشی خستەڕوو کە لە کۆبوونەوەکە تاوتوێیان کردووە.

سەرۆک مەسعود بارزانی پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 07ـی 03ـی 2023  پێشوازى له‌ لۆيد ئۆستن وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا و ‏شاندێكى ياوه‌رى كرد، لەمبارەیەوە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: خۆشحاڵم بە پێشوازیکردن لە سەردانەکەی ئەمڕۆی ئۆستن بۆ هەولێر.

ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ئۆستن باسمان لە چەند بابەتێک کرد، لەوانە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بەگشتیی و هەوڵە بەردەوامەکانی هەولێر و بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەپێناو بەرژەوەندی هاوبەشدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە لۆيد ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و پاشان سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، ئۆستن لە سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.