Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:30

له‌ میسڕ شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ ڕێڕه‌وی خۆی ده‌رچووه‌ و 17 كه‌س بوونه‌ته‌‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و سێشه‌م له‌ وڵاتی میسڕ شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ رێڕه‌وی خۆی ده‌رده‌چێت و به‌هۆیه‌وه‌ 17 قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

ڕووداوكه‌ له‌ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری قه‌لیووب له‌ پارێزگای قه‌لیووبیه‌ ڕوویداوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ له‌ ڕێڕه‌وی خۆی ده‌رچووه‌ و به‌ خێراییه‌كی زۆر به‌ به‌ربه‌ستی وێستگه‌كه‌ كه‌وتووه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسڕ له‌باره‌ی قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ڕووداوه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 16ی تریش بریندار بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ 20 ئه‌مبووڵانس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ نێردراون به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی قوربانییان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.