8/3ی هەموو ساڵیك گەلی كوردستان و جیهان رۆژی جیهانی ئافرەتان یاد دەكەنەوە، هەشتی مارس یادەوەری ئەو رۆژە مێژووییەی ساڵی 1908 ە، كە ئافرەتە كرێكارەكانی شاری شیكاگۆی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە مەبەستی پاراستنی مافە رەواكانی خۆیان زنجیرەیەك خۆپیشاندان و مانگرتنیان دەست پێكرد، كە دەسەڵاتدارانی شارەكە زۆر بە توندی دژیان وەستانەوە و بۆ كپ كردنەوەیان زەبر و زەنگییان لە دژی ئافرتە سڤیلەكان بەكارهێنا و لەئەنجامدا چەندین ئافرەتی كرێكاری بێتاوان بوونە قووربانی، ساڵی 1910ش بڕیاردرا، ئەو رۆژە بكرێتە رۆژێكی جیهانی بۆ ئافرەتان، جێی باسە ئافرەتانی كوردستانیش هەر لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەمەوە هاتوونەتە ناو كۆڕی خەبات و تێكۆشانەوە و لە پەرەپێدان و پێشخستنی كۆمەڵگەی كوردستاندا رۆڵیان هەبووە و لە مێژوودا چەندین ناوی درەوشاوە هەیە كە لە بوژانەوە و بەرە و پێشبردنی بارودۆخی ئافرەتانی كوردستاندا پێشەنگ بوون، مێژووی كوردستان شەهید لەیلا قاسمی هەیە، ئەو ئافرەتە چاونەترسەی لە پێناوی دۆزی رەوای میللەتەكەیدا ئازایانە چۆتە بەر پەتی سێدارە، هەرچەندە بە سرووشتی خۆی ئافرەتانی كوردستان ئازاو چاونەترسن و زۆرجاران لە ناو كۆر و كۆمەڵی پیاواندا دادەنیشن و تەڤلی گفتوگۆ دەبن و لە دروست كردنی بونیادی ئابوری خێزاندا هاریكاری پیاوەكانیان دەكەن بە تایبەتی لە پاش راپەرینی ئاداری 1991یشەوە پاش ئەوەی ئازادی بۆ مرۆڤ و كۆمەڵگە مسۆگەر كرا و سەرەڕای زەبری هەندێك لە بیروباوەڕی كۆمەڵایەتی و كەلتوری باوی كۆمەڵگە، بەڵام ئافرەتانی كوردستان لە بونیاتنانی ئەو كۆمەڵگە نوێیەدا، رۆڵێكی بەرچاوییان هەیە و ئەمڕۆ لە پێكهاتەی حكوومەتی ناوەندی بەغدا و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە پەڕلەماندا چەندین پۆست لەلایەن ئافرەتانەوە بەڕێوەدەبرێت.
هەشتی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.