Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:48

لە پێكدادانی دوو فڕۆكە لە ئاسماندا چی روویدا ؟

کوردستان TV
100%

هێزی ئاسمانی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دوو فڕۆكەوانی ئیتاڵی لەكاتی مانۆڕێكدا گیانیان لەدەستداوە، كەبە دوو فڕۆكەی سووك نمایشیان دەكرد و لە ئاسماندا پێكدادان  دروست بوو و كەوتنە سەر زەوی.
دوو فڕۆكە لە جۆری 208 لە نزیك فڕۆكەخانەی سەربازی گێدۆنیا كە دەكەوێتە نزیكەی 25 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ڕۆما، كەوتنە خوارەوە. هیچ بریندارێك لەسەر زەوی تۆمار نەكراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی (ANSA) بڵاویكردەوە، یەكێك لە دوو فڕۆكەكە لەسەر كێڵگەیەك كەوتووەتە خوارەوە، ئەوی دیكەشیان كەوتۆتە سەر ئۆتۆمبێلێكی وەستاو
لەوبارەیەوە جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆكوەزیرانی توركیا سەرەخۆشی لە كەسوكاری فڕۆكەوانەكان و هاوكارانی كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.