Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 11:30

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/8 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ ئانالێنا بێربۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كۆبووەوە.
سەرۆكی حكومەت سوپاسی ئەڵمانیای كرد بۆ هاریكاری و پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە داعش . هەروەها پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دووپاتكردەوە بۆ بەجێنۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژی ئێزدییان.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان نیشاندا و ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و دیاری هەرێم لە ناوچە كرد و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەربڕی.
گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكی گونجاوی ئەمساڵ، چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووری و گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ و هەناردەكردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەكانی دەرەوە, پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ناوچەكە و دەرچوونی گرووپ و میلیشیا چەكدارەكانی دەرەوەی یاسا و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانیان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە گشتی، چەند تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو .

 دوای کۆبوونەوەکەش، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئه‌نجامدا و له‌ ده‌ستپێكدا ئانالێنا بێیەربۆک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: لە دڵەوە سوپاستان دەکەین بۆ هاوکارییەکانتان بۆ قوربانییانی بوومەلەرزە لە تورکیا، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبانگی ده‌ركردووه‌" ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی كردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ پشتگیركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ .
راشیگه‌یاند: بڕی800 ملیۆن یۆرۆمان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان ناردووە.
گوتیشی: ھاوکاری ھێزە عێراقییەکان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن.
ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: مەترسیی داعش لەم ناوچەیە کۆتایی نەهاتووە و هاوئاهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە گرنگە.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: هاوکاریی هێزە عێراقییەکان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن.
هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند:  بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە سوپاسی حکومەت، پەرلەمان و خەڵکی ئەڵمانیا دەکەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کە هاوکارییەکی زۆر بوو لە ناساندنی ئەو تاوانەی بەرامبەر خوشک و برا ئێزدییەکانمان کرا.
گوتیشی: ێپەیوەندیی نزیکی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان بووەتە رێخۆشکەر کە خەڵکی کوردستان جێگەی خۆیان لە ئەڵمانیا بکەنەوە.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هاوڕابووین لەسەر ئەوەی خەڵکی شنگال بتوانن بە کەرامەت و شەڕەفەوە بگەڕێنەوە جێگای خۆیان.
مەسرور بارزانی راشیگه‌یاند: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی پتەوکردنی دیموکراسی، جێبەجێکردنی یاسا، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم و باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: هاوکاری و پشتیوانیتان بۆ هەرێمی کوردستان لەکاتی شەڕی داعشدا جێگەی پێزانینە و، ئێوە یارمەتییەکی زۆری ئێمەتاندا بۆ ئەوەی زاڵ بین بەسەر ئەو گرووپە تیرۆریستییە دڕندەیە.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند: پەیوەندیی نزیکی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان بووەتە رێخۆشکەر کە خەڵکی کوردستان جێگەی خۆیان لە ئەڵمانیا بکەنەوە.

دوێنێ سێشەممە7ی3ی2023، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بێیەربۆک گەیشتە بەغدا و لە میانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق كۆبۆوه‌ و به‌یانی ئه‌مڕۆش گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.