Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:15

هاووڵاتییەكی بەریتانی لە چیای هەڵگورد هەڵدێرا

کوردستان TV
100%

دوای چوونی هاووڵاتییەكی بەریتانی بە ناوی (دیڤد جۆیت) لە دایك بووی ساڵی (1968) لەگەڵ گروپێكی شاخەوانی ئەوروپی بۆ چیای هەڵگۆرد ، لەكاتی سەركەوتن لە چیا تووشی هەڵدێران دەبێت و بە سەختی بریندار دەبێت.
بەیار محێدین، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران رگەیاند " دوای ئاگادار كردنەوەیان لە روداوێكی هەڵدێران  ئەفسەری ئێشكگر و ئەفسەری بنكەی بەرگری شارستانی كۆمەڵگای حاجی ئۆمەران،  هەرسێ تیمی ئامادە باشی بنكەكانی بەرگری شارستانی (كۆمەڵگای حاجی ئۆمەران-چۆمان-سۆران) بە مەبەستی رزگاركردنی شاخەوانە بەریتانیەكە ،چوونە شوێنی رووداوەكە .
هەروەها وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران گوتی:لەبەر سەختی شوێنەكە پرۆسەی رزگاركردنەكە نزیكەی (10) كاتژمێری خایاند,دوای رزگاركردنی دەست بەجێ هاووڵاتییە بەریتانییەكە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان .
شاخەوان سەلمان /پەیامنێر سۆران
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.