Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:49

پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامە سەرەكییەكانی قەزای مەخمور كەوتە بواری جێبەجێكردن

کوردستان TV
100%

زیرەك حەسەن،بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: بۆ زیاتر گەیاندنی خزمەتگوزاری و نەهێشتنی ئەو شەقامانەی كە كێشەی قیڕتاوكردنیان هەیە ، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای مەخمور بە پشتیوانی پارێزگای هەولێرو نەینەوا ،پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامە سەرەكییەكانی گەڕەكی كوردستان و بەستنەوەی شەقامی سەرەكی نێوان ناحیەی قەراج و مەخمور كەوتە بواری جێبەجێكردن.
هەروەها گوتی: جگە لەم پڕۆژەیە لە ئاییندەیەكی نزیكدا پڕۆژەی قیرتاوكردن لە شەقامی سەرەكی سەیرانگای ئاوی بن بەرد كە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.
گوتیشی: بەهەوڵ و پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێر، كاری جوان و پڕ خزمەتگوزاریمان بۆ هاووڵاتیانی ناوچەكە دەبێت .

 

هەواڵ و فۆتۆ/ كارزان كاكل
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.