Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:03

نێچیرڤان بارزانی: هەڕەشەكانی تیرۆر هێشتا ‏بەردەوامن

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كۆبووەوە‏
کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/8 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، پێشوازی لە خاتوو ئەنالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كرد.‏
لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر، نێچیرڤان بارزانی ‏سوپاسی هاوكاری و پشتگیریی سەربازی و مرۆیی و سیاسیی ئەڵمانیای بۆ عێراق و ‏هەرێمی كوردستان كرد، هەروەها دووپاتی كردەوە كە هەڕەشەكانی تیرۆر هێشتا ‏بەردەوامن، بۆیە عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستییان بە بەردەوامیی پشتگیریی ‏ئەڵمانیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە.‏
لای خۆیەوە خاتوو بیربۆك دووپاتی كردەوە كە ئەڵمانیا بە بایەخەوە لە ‏پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و ئارامی و سەقامگیریی ‏سیاسی و ئابوورییان دەڕوانێت. لەمبارەوە ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێكردنی ‏ڕێككەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ ‏ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال كرد كە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەكان و ‏ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە. ‏
لە كۆبوونەوەكەدا كە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان ئامادەی ‏بوو، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەكە بوو. تیایدا ‏ نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە هەبوونی كەشێكی ئەرێنیی گفتوگۆی نێوان ‏هەردوولا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرد، هەروەها ئاماژەی بە هەماهەنگیی ‏پتەوی نێوان سوپاسی عێراق و پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش كرد.‏
پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دۆخی ئاوارە و ‏پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، دۆخی شەنگال و ئێزدییان بەگشتی و چەند ‏پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش،‎ ‎تەوەریێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو‌. تیایدا ‏نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی ئەڵمانیای كرد بۆ پشتگیری و هاوكاریكردنی ئێزدییان و ‏ناساندنی كۆمەڵكوژییان بە جینۆساید لە پەرلەمانی ئەڵمانیا.‏
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.