Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:27

مەسرور بارزانی : پێویستە لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا ، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و نابێت چیتر دوا بخرێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی مارس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە میکێلێ کامێرۆتا کونسولی ئیتالیا لە هەولێر ئامادە بوو ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان . لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە پێویستە لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا ، هەلبژاردن ئەنجام بدرێت و نابێت چیتر دوا بخرێت .
باڵیۆزی ئیتالیا ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کارکردن لە پێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافەکانی ئافرەتان و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی بە تایبەتی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی بنەڕەتی دووپات کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.