نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى يوونسكۆ كرد.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/8 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبيرى (يوونسكۆ)، باسيان له كار و چالاكييه‌كانى يوونسكۆ له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه شوێنه‌وارى مێژوويى و دێرينيان تێدايه.
پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى دێرينى هه‌ولێر، تهوهريێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا خاتوو ئازوولاى ئاماژه‌ى به هه‌نگاو و قۆناغه‌كانى پرۆژه‌كه كرد و سوپاس و پێزانينى بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ى پێشكه‌ش به تيمه‌كانى يوونسكۆى ده‌كه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، كار و چالاكييه‌كانى يۆنسكۆى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پرۆژهكانيان دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.