لە سۆنگەى گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستن و هاوکاریی ئافرەتان، شەڵتەر و پەناگەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بوونەتە نوا و پەناگەیەکی ئارامی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو و بەردەوامیش لەلایەن حکومەتەوە گرنگیی زیاتریان پێ دەدرێت.
لە ساڵی 2022، کۆی گشتیی ئافرەتانی سوودمەند لە شەڵتەرەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان، 1,158 ئافرەت بوونە؛ ئەم داڵدەدراوانە تا جێبەجێبوونی ماف و مامەڵە یاساییەکانیان لەو پەناگانە لە مەترسی پارێزرا دەبن و لەم ژمارەیەش، 28%ى داڵدەدراوان لە هەولێر و 43% لە سلێمانی و 28% لە دهۆک و %1 لە گەرمیان بوون.
گرنگیدان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و پاراستیان لە هەڕەشەی کۆمەڵایەتی، یەکێک لە بنەما گرنگەکانی حوکمڕانیی باش و حکومەتی کارایە و ئەمەش وەک بنەمایەکی نێودەوڵەتی سەیر دەکرێت و لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بە پتەوی چەسپاون و بۆیەشە هەرێمى کوردستان لەو چوارچێوەیە گرنگى جدی بەم مافانە داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.