Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:42

مەحموود محەمەد باسی كۆبوونەكەی ئەمڕۆی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی دەكات

کوردستان TV
100%

    مەحموود محەمەد لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەمساڵدا پێویستمان بە ئیرادەیەكی بەهێزی سیاسی هەیە و وەكو پارتی پشتیوانی لە خوشك و برا ئێزدییەكان دەكەین ببنە خاوەنی كورسی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستاندا.
هەروەها گوتەبێژی پارتی گوتی: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی لەسەر وردەكارییەكانی كۆبوونەوەی پێشوو بوو، كە بۆ ئەوەش پێویست بوو راوێژ بە مەكتەب سیاسی هەردوولا بكرێتەوە.
 هەروەها مەحموود محەمەد تیشكی خستە سەر پرسی پێكهاتەكان و گوتی: بەهۆی ئەوەی كە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەدا زۆر گفتوگۆی لەبارەوە كراوە، بە مەبەستی دیاریكردنی شێوازی بەشداریكردنی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردن. ئێمە دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكەمان راسپارد، ئەو بابەتە لێگەڕێن بۆ خودی پێكهاتەكان، تا خۆیان بڕیار بدەن بە چ شێوازێك بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی ئێمە نەبینە بڕیاردەر بۆ چۆنێتی بەشداریكردنی ئەوان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.