Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:38

بەهێزیی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ سەقامگیریی ناوچەكە و ‏یەكێتیی ئەورووپا گرنگە

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه‌‏
کوردستان TV
100%


پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/3/8، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى په‌رله‌مانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا به‌ ‏سه‌رۆكايه‌تيى خاتوو سارا سكيتێدال كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى په‌رله‌مانى ‏يه‌كێتيى ئه‌ورووپايان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕيه‌وه‌.‏

شانده‌كه‌ ستايش و پێزانينيان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشكاندنى داعش و ئارامى و ‏سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتيان ‏كرده‌وه‌ كه‌ به‌هێزيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ و ‏يه‌كێتيى ئه‌ورووپاش گرنگه‌. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ جه‌ختيان له‌ پاراستنى ئاسايش و ‏ئارامى و سه‌روه‌ريى عێراق له‌ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك كرده‌وه‌.‏

لاى خۆيه‌وه‌  نێچيرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ‏يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ‏جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ‏يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و سوودوه‌رگرتن له‌و پسپۆڕييانه‌ى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا ‏كرده‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان پێويستن.‏

تاوتوێكردنى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ‏كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.