Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:02

چێڵسی و بێنفیکا بۆ چارەکی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا سەرکەوتن

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەکانی چێڵسی و بێنفیکا بۆ چارەکی پێش کۆتایی سەرکەوتن.

یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)، بە دوو رووبەڕووبوونەوە دەستی پێ کرد.

لە یەکەم یاریدا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی رووبەڕووی یانەی بۆروسیا دۆرتموند، بووەوە.

یاریزان رەحیم ستەرلینگ لە خولەکی 43و یاریزان، کای هاڤێرتز لە خولەکی 53دا، دوو گۆڵیان بۆ یانەی چێڵسی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات.

لە یارییەکی دیکەشدا، هەردوو یانەی بێنفیکای پورتوگالی و یانەی کلەب بروجی بەلجیکی رووبەڕووی یەک بوونەوە و یانەی بێنفیکا بە ئەنجامی 5-1 توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

بەم شێوەیەش هەردوو یانەی چێڵسی و بێنفیکا بوونە یەکەمین ئەو یانانەی کە سەرکەوتن بۆ چارەکی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.