Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:34

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی: له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن لێكتێگه‌یشتنی ئه‌رێنیمان هه‌بوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ شاری هه‌ولێر هه‌ردوو به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردن لێكتێگه‌یشتنی ئه‌رێنی هاوبه‌شیان له‌نێواندا هه‌بوو.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیدا هاتووه‌ "ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 8/3/2023 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر هه‌ردوولا كۆبووینه‌وه‌".

هه‌روه‌ها هاتووه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنیدا لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بوو بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان".

بڵاویش كرایه‌وه‌ "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نوێنه‌رانی هه‌ردوولا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به‌ هه‌نگاوه‌ یاساییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ ڕه‌چاوكردنی و له‌به‌رچاوگرتنی بۆچوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تر و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆیانن و پێویسته‌ سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان تایبه‌ت به‌ كورسی كۆتاكان وه‌ربگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.