ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 08ـی 03ـی 2023 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبيرى ( UNESCO) کرد .
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، کورتەیەکیشی لەبارەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو. بەتایبەتی کار و پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی کوردستان کە گرنگترینیان قەڵای هەولێرە کە شوێنەوارێکی جیهانییە.
سەرۆکی حکوومەت ستایشی کار و چالاکییەکانی یونێسکۆی کرد لەپێناو پاراستن شوێنەوار و کەلەپووری جیهانی و داواشی کرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، بەڵێنی هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستانی دا بەهەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.