Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:49

"په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز له‌ عێراقدا ده‌كات"

کوردستان TV
100%

شاندی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایانگه‌یاند كه‌ پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز لە عێراقدا دەکات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مەسرور بارزانى سه‌رۆكى ‏حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى په‌رله‌مانتارانی يه‌كێتيى ئه‌وروپا به‌ ‏سه‌رۆكايه‌تيى سارا سكيتێدال سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق كرد.‏

شاندی پەرلەمانیی ئەوروپا کورتەیەکیان لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، هه‌روه‌ها ئامادەیی خۆشیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دەربڕی و ئاماژەشیان بەوە دا کە پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز لە عێراقدا دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.

ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم ساڵەدا دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی بنەمایەکی بەهێزی ئابووری کرد و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە پسپۆڕی و ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتانی ئەوروپا تاوتوێ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.