Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:29

سه‌رۆكی حکوومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشەم مەسرور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و نەوت و گاز کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور هەیە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.