Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:35

ئه‌مڕۆ له‌ وڵاتێك بوومه‌له‌رزه‌ به‌ گوڕی 6.1 پله‌ ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.1 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ هه‌رێمی كامچاتكا له‌ باشووری وڵاتی ڕووسیا روویداوه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 18:03 خوله‌ك به‌ كاتی هه‌رێمی كامچاتكا له‌ قوڵایی 58.8 كیلۆمه‌تر ڕوویداوه‌.

ئه‌كادیمیای زانستی جیۆفیزیایی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌ هاووڵاتییان له‌ ناوچه‌كانی زۆر دوور له‌ هه‌رێمه‌كه‌ هه‌ستیان پێ كردووه‌.

ئه‌كادیمیاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌، دوو پاشبوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ كه‌ناراوه‌كانی هه‌رێمی كامچاتكا ڕوویانداوه‌ كه‌ گوڕه‌كانیان 3.8 و 4.1 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌.

جه‌ختشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر قه‌باره‌ی زیانه‌كان نییه‌ و دیار نییه‌ كه‌ قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ یاخود نا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.