Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:41

كه‌سوكاری قوتابییه‌ك به‌ دار هێرش ده‌كه‌نه‌‌‌ سه‌ر مامۆستایه‌ك و برایه‌كی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ شارۆچكه‌ی كفری كێشه‌ له‌نێوان كه‌سوكاری قوتابییه‌ك و مامۆستایه‌ك دروست ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه‌ به‌ دار هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر مامۆستاكه‌ و له‌گه‌ڵ برایه‌كی برینداری ده‌كه‌ن.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی کێشەیەک لەنێوان مامۆستایەک و قوتابییه‌ك لە قوتابخانەی ئیمام محه‌مه‌دی بنەڕەتی له‌ شارۆچكه‌ی کفری دروست بوو، خوێندکارەکە کەسوکاره‌كه‌ی ئاگادار کردۆتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ باوک و دایکی قوتابییه‌كه‌ و برایەکی و کەسێکی تری نزیکی خۆیان چوونەتە سەر قوتابخانەکە و لەئەنجامدا شەڕ دروست بووە و مامۆستاکە و برایەکی بەهۆی بەرکەوتنی دارەوە برینداربوون .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوای ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی شارۆچكه‌ی کفری، مەفرەزه‌كانمان چوونە شوێنی ڕووداوەکە و لەسەر سکاڵای مامۆستاکە و براکەی، بە بڕیاری دادوە و بەپێی مادەی 230، قوتابییه‌كه‌ و دایک و باوکی و برایەکی لە ئێستادا دەستگیر کراون.

ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌  پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.