لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکوو سبەی پێنجشەممە شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت، هەروەها ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆشی خستووەتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک و ئیدارەى گەرمیان.
ڕاشیگەیاند: سەرەتا بارانبارین مامناوەند دەبێت، پاشان شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمەبارانى بەردەوام و هەورەتریشقە، کاریگەرى ئەم شەپۆلى بارانبارینە تاوەکوو کاتەکانى نیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە بەردەوامى دەبێت.
کەشناسی هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ئەمڕۆ چوارشەممەی لە 09:00ـی بەیانی تاوەکوو 09:00ـی شەو بە ملم بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر: 0.2
پیرمام: دڵۆپ دڵۆپ
حاجی ئۆمەران: 2.8
بارزان: 0.2
سۆران: 0.4
کانی ماسی: 0.2
سلێمانی: 29.9
چەمچەماڵ: 7.5
دووکان: 25.8
هەڵشۆ: 26.6
بازیان: 16.6
دەربەند: 20.8
کەرکووک: 2.7
دووز: 18
کەلار: 11.6
خانەقین: دڵۆپ دڵۆپ
مەیدان: 20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.